سەردێڕ:

بۆ روبەڕوبوونەوەى تاڵیبان هێزی خۆبەخشی نیشتیمانی لە ئەفغانستان پێکهێنرا

فۆتۆ: 
2021-06-25

1529 جار خوێندراوەتەوە

لە باکوری ئەفغانستان هێزی خۆبەخشی مەدەنی دروستکرا، بۆ روبەڕوبوونەوەی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان، لە کابولیش حەشدی نیشتمانی دامەزرێنرا.


میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، ماوەی هەفتەیەکە لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە شەڕ لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی سەر بەحکومەت بەردەوامە، ئەو خۆبەخشانەی شەڕی چەکدارانی تاڵیبان دەکەن و چەکیان هەڵگرتوە، سەر بە ئەنجومەنی هەرێمی کوندوزن، لە نزیک کابولیش حەشدی نیشتمانی بۆ روبەڕونەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان دامەزرێنرا.

لەوبارەیەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی حەشدی نیشتیمانی رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا سوپای ئەفغانستان قوربانی زۆری داوە، ئێستا کە وڵاتان بەجێیان دێڵن ئەرکی ئەوانە هاوکاری سوپا بکەن و دژی تاڵیبان بجەنگن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ١٠٤ یەکەی ئیداری گرتووە لەو وڵاتەدا، سەنتەری شاری تاجیکستانیش لە مەترسیدایە.