سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بێژەرێک لە پەخشی راستەوخۆدا داوای موچەکەی دەکات ​

فۆتۆ: 
2021-06-25

35742 جار خوێندراوەتەوە

بێژەرێکی کەناڵی KBN لە زامبیا لە پەخشی راستەوخۆدا لە خوێندنەوەی هەواڵەکان دەوەستێت و داوای موچەی خۆی و هاوکارەکانی دەکات.


"کابیندا کالیمینا" بێژەری کەناڵی KBN لە پەخشی راستەوخۆدا وتی "دوور لە هەواڵەکان، بەڕێزان ئێمە مرۆڤین و دەبێت مووچەمان پێبدرێت، بەداخەوە لە کەی بی ئێن ئێمە موچەمان پێنەدراوە، دەبێت موچەمان پێبدرێت."

دواتر Kennedy K Mambwe سەرۆکی دامەزراوەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە پەڕەی فەرمی کەناڵەکە بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری ئەوکارەی بێژەرەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ویستوویەتی بەو قسانەی بەناوبانگ ببێت و لەو کاتەدا کە ئەو قسانەی کردوە مەست بووە.

کابیندا هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە بەرنامەی پێشووتریشی پێشکەش کردووە و بە تەواوی ئاگایی خۆیەوە ئەو قسانەی کردووە.