سەردێڕ:

ئاگرێک لە بازاڕی گەورەی تاران کەوتەوە

فۆتۆ: 
2021-06-24

1564 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئاگرێکی گەورە لە نێو بازاڕی گەورەی تاران کەوتەوە کە بازاڕێکی گەورەی بازرگانیە.


ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە، ئاگرەکە سەرەتا لە کۆگاکانی بازاڕی گەورەی ئێران دروست بوو کە دەکەوێتە جادەی خومەینی بەڵام دواجار تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی مەبەست بۆ ئەوەی ئاگرەکە فراوانتر وگەورە تر نەبێت.

شایەنی باسە تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی حکومەتی خۆجێی لە تاران هۆکاری ئاگرەکە و قەبارەی زەرەر و زیانە مادی و گیانیەکانیان رانەگەیاندووه.

لەماوەی رابردووشدا، ژمارەیەک رووداوی تەقینەوە لە کارگە جۆراوجۆرەکان و ئاگرکەوتنەوە لە ئێران روویدا و بەوهۆیەشەوە زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە. هاوکات، بۆ هەندێک لە رووداوەکانیش ئێران دەستی دەرەکی و بەتایبەتیش ئیسرائیل بە بکەری کردەکان تۆمەتبار دەکات