سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پەرلەمانی کوەیت لە ناو شەڕە بۆکسدا بودجەی پەسەندکرد

فۆتۆ: 
2021-06-23

8891 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی کوەیت لەناو پەلاماردان و شەڕە بۆکسدا، دوای ئەوەی گرفتی لەگەڵ حکومەتدا هەبوو، توانی بودجەی ٢٠٢١ -٢٠٢٢ پەسەند بکات.


لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوەیتدا لە کۆی ٦٣ ئەندام ٥٠ ئەندامیان ئامادەی دانیشتنەکە بوون، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢١- ٢٠٢٢، پێشتر، مەرزوق غانم سەرۆکی پەرلەمان داوای دانشتنێکی تایبەت کردبوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە.

لە کاتی بەڕێوەچوونی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەمەبستی تێپەڕاندن و پەسەندکردنی، دوای ئەوەی ٣٢ ئەندام پەرلەمان بە پەسەندکردن دەنگیان لەسەردا، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئەندام پەرلەمانەکاندا دروست بوو و شەڕەبۆکس لە نێوانیاندا روویدا.

لەبارەی بودجەوە؛ پێشبینیدەکرێت، خەرجییەکانی ناو پرۆژە یاساکە بە بڕی ٧٦ملیار و ٦٥ ملیۆن دۆلار بۆ ئەمساڵ پەسەند بکرێت، کە ساڵی دارایی لە ١ی نیسانەوە دەستپێدەکات و کورتهێنانی بودجەش بە ١٢ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار خەمڵینراوە.