کۆمپانیای بایۆنتیكى ئەڵمانى بۆ دروستكردنی دەرمان و ڤاكسین رایگەیاند، یەكەم كەس ڤاكسینی دژە شێرپەنجەی پێستی وەرگرتووە.
کۆمپانیاکە ئاشکرایکردووە، ئێستا توێژینەوەكانیان لەسەر دروستكردنی ئەو جۆرە ڤاکسینە گەیشتووەتە قۆناغی دووەم و هەریەک لە وڵاتانى ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا و پۆڵەندا و ئیتالیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا رەزامەندییان نیشانداوە بۆ تاقیکردنەوەى قۆناغى دووى ڤاکسینەکە لەسەر ١٢٠ کەس.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، ڤاكسینەكە لە قۆڵەوە لە نەخۆش دەدرێت و لەڕیی دەمارەوە تێكەڵی خوێن دەبێت و چەندەها جۆری شێرپەنجە لەناو دەبات، جگە لەوەش بەرگری لەشی مرۆڤ لەبەرامبەر خانە شێرپەنجەییەكان بەهێزتر دەكات.
كۆمپانیای بایۆنتیكی ئەڵمانی دروستكەری ڤاكسینی فایزەر - بایۆنتیكی دژە كۆرۆنان و بەپێی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە وەرگرتنی هەردوو ژەمەكە بە ریژەی لەسەدا ٩٥ بەرگری لەش لەدژی كۆرۆنا بەهێز دەكات.