سەردێڕ:

چەند ماڵپەڕێکی فەرمی هەواڵیی ئێران راگیران

فۆتۆ: 
2021-06-22

5296 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە ماڵپەرە هەواڵییە ئێرانییەکان، ماڵپەڕەکانی سەر بە حوسییەکان و ماڵپەڕە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران راگیراون، کە گوماندەکرێت لەلایەن ئەمریکاوە بووبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی هەواڵی روسیا تودەی باسی لەوەکردووە کە، دەزگا هەواڵییە ئێرانییەکان روبەڕوی هاککردن و داخستن بوونەتەوە و "ئیدارەی ئەمریکا" بە بکەری ئەو کارە و وەستاندنی پەخشی تۆڕی ئینتەرنێت تۆمەتبار دەکەن.

ئەو ماڵپەڕانەی کە روبەڕوی هاککردن بوونەتەوە بریتین لە، کەناڵی عالم، کەناڵی کەوسەر، کەناڵی مەیسەرەی یەمەنی سەر بە حوسییەکان و ماڵپەڕی مەعلومەی عێراقیی، ئەوەش هاتووە، "ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکا هێڵی ئینتەرنێتی کەناڵی هود هودی ئێرانی تایبەت بە منداڵانی راگرتووە."

سەرباری ئەمەش، کەناڵی فەڵەستین یەومی سەر بە بزوتنەوەی ئیسلامی، کەناڵی لوئلوئی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی بەحرەینی و کەناڵی نەبەئی لوبنانیش لە چوارچێوەی ئەو کەناڵانەدان پەخش و کارکردنیان راگیراوە.  

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی ١٩ی ئەم مانگە ئیبراهیم رەئیسی بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران بەبەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی ئێران هەڵبژێردرا، لەدوای هەڵبژاردنەکەشی ئیبراهیم رەئیسی وتی، "ئامادە نیم جۆ بایدن ببینم."