ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی رایگەیاند یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بۆ ساڵی ٢٠٢١، دەکەوێتە ٢٠ی تەممووزەوە کە رۆژی سێشەممە دەکات.
ماڵپەڕی " المصري اليوم" ئاشکرایکردووە، ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکردووە رۆژی دوو شەممە کە دەکاتە ١٩ی مانگی تەمموزی داهاتوو رۆژی عەرەفەیە، رۆژی دواتر دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.
بەگوێرەی رۆژ ژمێری تەنیا ٢٦ رۆژ ماوە بۆ جەژنی قوربان، کە سێشەممە یەکەم رۆژ دەبێت و هەینی ٢٣ی تەمموز دەبێتە کۆتا رۆژی جەژنی قوربان.
ئ.ل