کۆمپانیای ژێرخانی ئابوری چینی لە کۆمەڵەی BROAD توانی لە ماوەی ٢٨ کاتژمێر و ٤٥ خولەکدا باڵەخانەیەکی ١٠ نهۆمی لە چین دروست بکات.
کۆمپانیاکە یەکەی بیناسازی ئامادەکراوی بەکارهێناوە لە دروستکردنی باڵەخانەکاندا کە بە "سیستمی باڵەخانەی نیشتەجێبوون" ناسراوە، کۆمپانیاکە دەڵێت، یەکەکانی باڵەخانەکە لە کارگەیەکدا دروست دەکەن و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ شوێنی باڵەخانەکە و نهۆم دوای نهۆم دەبەسترێت.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشداوە، پەرەیان بە پلێتی پۆڵایی داوە کە تێچوونی زیاترە، بەڵام کێشی کەمە و توانای بەرگە گرتنی بوملەرزە و گەردەلولەکانی زیاترە.
ئەمە لەکاتیکدایە، ساڵی رابردوو لەکاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا حکومەتی چین توانی لەماوەی ١٠ رۆژدا نەخۆشخانەی هوشینشان لە شاری وهانی پایتەختی هەرێمی هوبی و ناوەندی سەرهەڵدانی پەتاکە دروستبکات کە توانای وەرگرتنی هەزار نەخۆشی هەبوو.
كـ، ئـ