بەهۆی به‌توندی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ک له ناوچه‌ی كه‌مه‌رۆڤۆی هه‌رێمی سیبریا له روسیا كه ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی په‌ڕه‌شوتی له نێودابوون، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئەمڕۆ شەممە، فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی وڵاتی روسیا رایگه‌یاند، له ناوچه‌ی كه‌مه‌رۆڤۆی هه‌رێمی سیبریا فڕۆكه‌یه‌كی بزوێنه‌ر سوكی جۆری ئێڵ ٤١٠، كه ژماره‌یه‌ک وه‌رزشوانی په‌ڕه‌شوتی له نێودابوون، له كاتی به‌ڕێكه‌وتنیدا یه‌كێک له بزوێنه‌ره‌كانی كێشه‌ی تێكه‌وتووه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له كاتێكدا فڕۆکەکە لە هەمان فڕۆکەخانەی کە تیایدا بەڕێکەوتووە، بەتوندی نیشتووەتەوە و کەوتووە بەسەر لای چەپیدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا نۆ سه‌رنشینی ناو فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه دووانیان فڕۆكه‌وان بوون، ١٥ سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربوون و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
هەر ئەمڕۆ، ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، لە شاری دیزفول لە پارێزگای خوزستان لە وڵاتی ئێران هەلیکۆپتەرێک کەوتووەتەخوارەوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون.