سەردێڕ:

​لە کۆرۆناوە بۆ چەکی ئەتۆم؛ دۆسییە قورسەکانی بەردەم حکومەتەکەی رەئیسی

فۆتۆ: 
2021-06-19

3647 جار خوێندراوەتەوە

لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکی ئێراندا، ئیبراهیم رەئیسی توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام دۆسییەکانی گێڕانەوەی متمانە بۆ حکومەت و باشترکردنی گوزەرانی خەڵک و چەکی ئەتۆمی و پەتای کۆرۆنا چوار سەختترین ئاڵنگارییەکانی بەردەم حکومەتی رەئیسی دەبن.

ئەگەرچی بەشێوەیەکی فەرمی دەسەڵاتدارانی ئێران ئەنجامی کۆتایی جیاکردنەوەی دەنگەکانیان بە تەواوەتی رانەگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان کەمتر لە ٥٠%ی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کردووە.

حکومەتی نوێی ئێران بە سەرۆکایەتی ئیبراهیمی رەئیسی روبەڕوی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە، گرنگترینیان دۆسییەکانی گێڕانەوەی متمانەی حکومەتە لای هاوڵاتیان و باشترکردنی گوزەرانی خەڵک و چەکی ئەتۆمی و پەتای کۆرۆنان.

گێرانەوەی متمانەی حکومەت

دوای دوورخستنەوەی پاڵێوراوانی ریفۆرمخواز لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، کۆمەڵگەی ئێرانی بەسەر دووبەرەدا جارێکی دیکە دابەشبوونەتەوە، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان هیچ متمانەیەکیان بە حکومەت نییە و گۆڕانکارییە سیاسی و ئیدارییەکانیش بۆیان گرنگ نییە، چونکە باڵی ریفۆرمخوازی ناو رەوتی شۆڕش لەو باوەڕەدان هیچ لە دۆخی دیموکراسی و ئازادییەکان و کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بەرەوپێشتر ناچێت.

سەبارەت بە کێشەی نەتەوەکانی دیکەی وەک کورد و عەرەب و تورک و ئازەر و نەتەوەکانی دیکە ناگۆڕێت.

کێشەی ئاین و ئاینزاکانی دیکەی وەک زەردەشتییەکان و بەهاییەکان و سوننەکان بە چارەسەرنەکراوی، متمانەی کابینەیەک لە دوایەکەکانی ئێرانی لای شوێنکەوتووانیان لاوازتر کردووە.

شارەزایانى کاروبارى ئێران لەو باوەڕەدان، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئێران جگە لە شانۆگەرییەکى سیاسی هیچی دیکە نییە، چونکە چاوەڕێ ناکرێت هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر دۆخی خەڵکدا بهێنێت، دەشڵێن، رەئیسى کە پاڵێوراوى بردنەوەى ئەو پۆستەیە، دڵخوازى ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانى رۆژئاوا نییە، ئەمەش واتاى هەڵنەگرتنى گەمارۆى ئابورییە لەسەر ئێران بەم نزیکانە.

گێرانەوەی متمانەی حکومەت لەلای هاوڵاتی ئێران، لە قورسترین دۆسییەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم کابینە نوێیەکەی ئیبراهیم رەئیسی دەبێت.

با سید ابراهیم رئیسی رئیس جدید قوه قضائیه بیشتر آشنا شوید - مشرق نیوز

دۆخی ئابوری و گوزەرانی هاوڵاتیان

دووەم دۆسییەی ناوخۆیی ئێرانی بەردەم کابینە نوێیەکەی رەئیسی باشترکردنی دۆخی گوزەران و ژیان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییانە.

لە سێ ساڵی رابردوودا، بەهۆی توندتر کردنی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە و خراپ ئیدارەدانی دام و دەزگاکانی حکومەت و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و خەرجکردنی داهاتێکی زۆری بۆ جەنگەکانی سوریا و یەمەن و لوبنان و فەلەستین، دابەزینی بەهای تمەن و گرانبوونی نرخی خۆراک و بەرزبوونەوەی ئاستی بێ کاری بۆ ١١%  ئەو وڵاتەی خستووەتە ناو دۆخێکی سەختی ئابوری و هاوڵاتیانی گوزەرانێکی نەخوازراو بێ کارییەکی سەخت تێدەپەڕێنن، بە گوێرەی لێدوانی ئەندامێکی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندی دەوڵەت رێژەی هەژاری لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٦٠% و بۆ تێپەڕاندنی زیان و کاریگەرییەکانی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، حکومەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دۆلاری خەرجکردووە.

ئیبراهیمی رەئیسی وەک پاڵێوراوەکانی دیکە بەڵێنی رەخساندنی هەلیکار و باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دا، بەڵام ئایا لە چوارچێوەی دۆسییە چارەسەرنەکراوەکانی دیکەی وەک کۆرۆنا و بەردەوامی سزاکان و نەگەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەبارەی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی رەئیسی دەتوانێت چی بۆ هاوڵاتیانی بکات؟

سازمان تأمین اجتماعی: ۳۰ درصد جمعیت ایران زیر خط فقر مطلق است | ایران | DW  | 03.06.2021

لە کۆڕۆناوە بۆ چەکی ئەتۆم؛ دۆسییە قورسەکانی بەردەم حکومەتەکەی رەئیسی

چەکی ئەتۆمی رێککەوتنی نێودەوڵەتی

سێیەم دۆسییە لەو دۆسیە سەختانەی بەردەم کابینەکەی رەئیسیدان، دۆسییەی چەکی ئەتۆمی و رێککەوتنی نێودەوڵەتی و کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیە کە لە ئێستادا لە جنێفی پایتەختی سویسرا گفتوگۆکان لەو بارەوە بەردەوامیان هەیە.

لە ئێستادا، حکومەت ئێران لە دانوتانێکی سەختدایە لە پێناو چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە ١٤ی تەموزی ٢٠١٥ لە نێوان ئێران و ئەمریکا و روسیا و چین وئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا واژۆکرا و لە ساڵی ٢٠١٨ دۆناڵدترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تاک لایەنانە لێی کشایەوە.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە پێویست بوو ئەمریکا هەنگاو بە هەنگاو بەشێک لە سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت و بەشێکی دیکەیان سوکبکات؛ لەبەرامبەریشدا ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت و سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانیشی بخاتە ژێرچاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییەوە.

ئیبراهیم رەئیسی لەکاتی کەمپینی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکەی بەڵێنیدا، کاردەکای بۆ لابردنی سزاکانی سەر وڵاتەکەیی لە پێناو باشترکردنی دۆخی ئابوری وڵات و باری گوزەرانی هاوڵاتیان.

پەتای کۆرۆنا

شان بەشانی هەڵکشانی تەنگژە ئابورییەکانی ئێران و خراپتربوونی دۆخی ئابوری و بازرگانی و گوزەرانی هاوڵاتیانی، روبەڕوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە چوارەم سەختترین دۆسییەی بەردەم کابینەکەی ئیبراهیمی دادەنرێت، لەکاتێکدا ئێران بە یەکێک لە وڵاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت کە کۆرۆنا زۆرترین کاریگەری لەسەرداناوە و زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی توشی پەتاکەبوون و لەو ژمارەیەش نزیکەی ٨٣ هەزار کەس گینانیان لەدەستداوە.

لە دۆخێکی لەم جۆرەدا، بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ئێران، ئەو وڵاتە پێویستی بە هەڵمەتێکی چڕی پێدانی ڤاکسین و کوتانی هاوڵاتیانی هەیە، لەکاتیکدا بەهۆی سزاکانی سەری و بلۆککردنی پارەکانی لە بانەکەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە، حکومەتی ئەو وڵاتە نەیتوانیوە بڕی پێویست ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دابین بکات.

بەگوێرەی کۆتا ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران کەمتر لە ١%ی هاوڵاتیان ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و لە ٥%ی هاوڵاتیان ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە، بۆ خێراترکردنی پرۆسەکەش پێویستی بە خێراکردنی هاوردەکردنی بڕی زیاتری ڤاکسین هەیە کە سزا سەپێنراوەکانی سەری گرفتی بۆ دروستکردووە.

كـ ، ئـ

صور لمنشأة نطنز النووية بإيران قبل الانفجار وبعده

رکوردی در خوزستان؛ ۷۰ درصد مرگ بر اثر کرونا، در کمتر ۲۴ ساعت پس از مراجعه  به بیمارستان بوده است | صدای آمریکا فارسی

کامەران ئەحمەد