ئەلێکس هارڤیڵ، لە پەخشی راستەوخۆدا لەکاتی بازدان بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێکدا خۆی کێشا بە گردێکدا و دوای ئەوەی بە سەختی برینداربوو، گیانی لەدەستدا.
هارڤێل، ویستویەتی بەبەرزی ٣٥١ پێ بەرزبێتەوە و ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات، بەڵام لەبەرزی ١٥٠ پێ توشی ئەو رووداوە بووە.
راپۆرتەکان باس لەوەدەکەن کڵاوی ماتۆڕسواریەکەی لەکاتی بازدانیدا لێبوەتەوە و فڕیوەتە شوینێکی تر.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هاڤڵ لەساڵی ٢٠١٧دا دوای ئەوەی بەخێراییەکی زۆر بازیدا دوچاری پێکان هات و هەر ئەو بازدانەش هانیدا جارێکی تر بیر لە ریکۆردی نوێ بکاتەوە.
هاڤڵ تەمەنی ٢٨ ساڵە و مانگێك لەمەوبەر لە ئینستاگرام هەواڵی لەدایكبوونی دووەمین کوڕی راگەیاندبوو.





