گرتەڤیدیۆییەکی نوێی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بڵاوبووەتەوە، کە تیایدا منداڵێک پرسیاری دۆخی دەکات دوای ئەوەی زلـلەیەکی لێدراوە، لە وەڵامدا رایگەیاند، بەڵێ، کێشەنییە، کارێکی چێژبەخش و نوێ نەبوو.
بەگوێرەی گرتەڤیدیۆیەک، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەکاتی گەشتێکیدا چاوی بەچەند خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی دەکەوێت و منداڵێک دەست بەرزدەکاتەوە بۆ ئەوەی پرسیارێک لە ماکرۆن بکات.
منداڵەکە پرسیارێکی چاوەڕوان نەکراو لە ماکرۆن دەکات و لێی دەپرسێت ''ئایا تۆ دوا زلـلەکە باشیت؟"، لە وەڵامدا سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، ''بەڵێ، کارێکی چێژبەخش و نوێ نەبوو."
ئیمانوێل ماکرۆن راشیگەیاند، "باش نییە کەسێک لە کەسێک بدات تەنانەت لەکاتی یاریکردن لە خوێندنگەشدا، ئەو کەسەشی زلـلەکەی لێدام هەڵەبوو."
لە ماوەی رابردوودا، گرتەڤیدیۆییەکی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بڵاوبووەیەوە، کە تیایدا کەسێک زلـلەیەک لە دەموچاوی دەدات و دواتر پاسەوانەکانی رێگری لێدەکەن و ئەو کەسە دەستگیر دەکەن و دواتریش سزای چوار مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
ئاکام مستەفا
ئاکار بەختیار