ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، سێیەم گەورەترین بەردی ئەڵماسی جیهان لە وڵاتی بۆتسوانا دۆزرایەوە، کە درێژیەکەی زیاتر لە حەوت سانتیم و ٦٢ ملیمەترە و بارستەکەشی ٢٢٠ گرام دەبێت.
دەیلی مەیل راشیگەیاندووە، بەهای ئەو ئەڵماسە نزیکەی ٥٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەبێت و لەبەردەم ماگوێتسی ماسیسی سەرۆکی وڵاتی بۆتسوانا خرایەڕوو.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو ئەڵماسە لە کانی جوانینگ کە بە دەوڵەمنترین کان دادەنرێت لە جیهاندا لەلایەن کۆمپانیای دێبسوانا دۆزراوەتەوە و درێژی ئەڵماسەکە ٧٣ ملیم و پانیەکەی ٥٢ ملیم و ئەستوریەکەی ٢٧ ملیمەترە.
بۆتسوانا بە یەکەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری ئەڵماس لە کیشوەری ئەفریقادا دادەنرێت و ٨٠٪ی داهاتەکەی لەسەر فرۆشی کۆمپانیای دێبسوانایە لە رێگەی باج و قازانجەکەیەوە.
گەورەترین ئەڵماس لەساڵی ١٩٠٥ لە ئەفریقای باشور دۆزرایەوە کە بارستەکەی ٦٢١ گرام بوو پێشکەشی پاشا ئێدواری دووەمی بەریتانیا کرا، بەپێی زانیاریەکان ئێستاش لە خەزێنەی تایبەتی شاژنە ئەلیزابێسدا هەڵگیراوە.
دووەم گەورەترین ئەڵماسیش لە باکوری بۆتسوانا لەساڵی ٢٠١٥ دۆزرایەوە، بارستەکەی ٢٢١ گرام بوو.

ئاکام مستەفا
ئاکار بەختیار