سەردێڕ:

٢٨ زیندانی دیواری بەندینخانەیان روخاند ​

فۆتۆ: 
2021-06-17

6192 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی گرتەڤیدیۆیی هەڵاتنی ٢٨ زیندانی لە ئیکوادۆر بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی دیواری بەندینخانەکەیان روخاند و پشێویەکی زۆریان دروستکرد، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ی دیکەش برینداربوون و سەرجەمی هەڵاتووەکان دەستگیرکرانەوە.


دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەشداوە، چەند زیندانیەکی تریش ویستویانە هەڵبێن، بەڵام پاسەوانانی ناو بەندینخانە توانیویانە دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەوەشی خستوتەڕوو، زیندانیەکان لەکاتی هەڵاتندا تەقەیان لە زیندانیەکانی دوای خۆیان کردووە و دانیشتوانی دەوروبەری بەندینخانەکە گوێیان لە دەنگی تەقەیەکی زۆربووە و دواتر پۆلیسی نیشتیمانی ئیکوادۆر بڵاوەیپێکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئیکوادۆر لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، ٨٠ زیندانی بەهۆی پشێوی و ئاژاوەی ناو زیندانەوە گیانیان لەدەستدا.

کامەران ئەحمەد

ئاکار بەختیار