ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، چین سێ گەردونناسی لە رێگەی کەشتی تریۆ ناردووەتە بۆشایی ئاسمان و بەمەش دەبێتە یەکەمین وڵات لە ماوەی پێنج ساڵدا دووجار گەردونناس رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، موشەکی March-2F لە بیابانەکانی گۆوبی لە باکوری خۆرئاوای چین رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و دوای شەش کاتژمێر بەشی کۆتایی موشەکەکە لە ئاسمانی چین جیابووەوە و گەیشتە وێستگەی نێودەوڵەتی گەردوون کە بە ISS ناسراوە.
بڕیاروایە ئەو سێ کەشتیوانە بۆ ماوەی سێ مانگ لە بۆشایی ئاسماندا بمێننەوە و بەپێی زانیاریەکان دۆخی هەرسێکیان باشە و چەند وێنەیەکیان لە بۆشایی ئاسمانەوە رەوانەی زەوی کردووە.
چین لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تاوەکو ئێستا ١٤ گەردونناسی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە، بەم هەنگاوەشی حکومەتی پەکین دەبێتە سێیەمین وڵات لە دوای ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ئەم کارە بەتەنیا ئەنجامبدات.
لە مانگی رابردوودا، کەشتى ئاسمانى سویوز ئێم ئێس ١٨، کە سێ کەشتیوانى ئاسمانى هەڵگرتبوو لە بنکەى بۆشایی ئاسمانى بایکۆنور لە کازاخستان بەرەو وێستگەى ئاسمانى نێودەوڵەتى رەوانەکرا.
ئاکام مستەفا
ئاکار بەختیار