پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، لەهێرشی چەکدارێکدا بۆ سەر بارەگای پارتەکەیان لەشاری ئیزمیر ژنە ئەندامێکی پارتەکەیان بەناوی (دێنیز بویراز) کوژرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەراگەیەندراوێکدا لە تویتەر باسی لەوەکردووە، چەکدارێک هێرشی کردووەتەسەر بارەگای پارتەکەیان لە شاری ئیزمیر و بەوهۆیەشەوە ژنە ئەندامێکی پارتەکە کوژراوە.
رووداوەکەش بەجۆرێک بووە کاتێک تەقەکەرەکە تەقەی لە بارەگاکەی هەدەپە کردووە، کە لەنهۆمی حەوتەمی بیناکەدابووە و دواتریش لەشەقامەکەدا تەقەیکردووە، هاوکات بەگوێرەی راگەیەندراوی پارێزگاری شارەکە کەسێک کوژراوە و تەقەکەرەکەش دەستگیرکراوە.
دوای بەدوای رووداوەکەش، هێزەکانی پۆلیس گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەواوی رێگاکانی سەر ناوچەکەشیان داخستووە.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دووەم گەورەترین حزپی ئۆپزسیۆنی پەرلەمانی تورکیایە و زۆرترین ناڕەزایەتی دژ بە حکومەتی تورکیا بەرزکردووەتەوە، لەبەرامبەریشدا تورکیا هەدەپەی بە پاڵپشتیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان تۆمەتبارکردووە و هەزاران ئەندامی ئەو حزبەشی دەستگیرکردووە کە لەناویاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتەکە و چەند پەرلەمانتارێک هەن.
نـ ، غ
كـ ، ئـ