سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پاش زیاتر لە یەک سەدە بوونەوەرە دەگمەنەکە دەرکەوتەوە

فۆتۆ: 
2021-06-17

15873 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی ئیندپێندینتی بەریتانی بڵاویکردەوە، پاش زیاتر لە ١٥٠ ساڵ جۆرە هەڵۆیەکی دەگمەنی میسریی لە ناوچەی تریسۆی سەر بە کۆرنوێڵی بەریتانیا لەسەر درەختێکی سنەوبەر دۆزییەوە.


لەبارەی دۆزینەوە ئەو جۆرە هەڵۆ دەگمەنەوە، رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی ئەوەی ئاشكراکردووە، لەماوەی ١٥٠ساڵدا ئەمە یەکەمجارە کە باڵندەیەکی لەوجۆرە لەبەریتانیا دەربکەوێت، سێیەم جاریشە لەمێژوودا کە باڵندەی لەوجۆرە لە جیهاندا و لەساڵەکانی ١٨٢٥ و ١٨٦٨دا دەرکەونەوە.

لای خۆشییەوە، ستیورات بیرهۆپ پرۆفیسۆر لەزانکۆی ئەکستەر ئاماژەی بەوەکردووە، لەدەرکەوتنەوەی ئەو باڵندەیە دەکۆڵنەوە، کە لەناوچەکانی باشووری ئەوروپا و باکووری ئەفریقا و باشووری رۆژئاوای ئاسیادا بوونیی هەیە.

نـ، غـ

ک، ئ