سەردێڕ:

تورکیا: نۆ چەکداری پەکەکەمان کوشتووە

فۆتۆ: 
2021-06-17

1360 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لەئۆپەراسیۆنێکی سوپای وڵاتەکەیاندا نۆ چەکداری سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کوشتووە.


وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتەری خۆی  بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا لەرێگای ئۆپەراسیۆنەکانیانەوە دژ بە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە، بەتایبەتیش لە ئۆپەراسیۆنەکانی چنگی هەڵۆ و چنگی بروسکە توانیویانە پێنج چەکداری سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بکوژن.

لەتویتەکەشدا ئاماژەبەوەکراوە، لەرێگای هێرشە ئاسمانیەکانیانەوە چوار چەکداری دیکەی سەر بە پەکەکەیان لەناوچەی قورە کوشتووە.

لەماوەی ساڵانی رابردوودا، سوپای تورکیا هێرش و ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی دژ بە چەکدارانی سەر بە پەکەکەی ئەنجامداوە و لەمساڵیشدا لەرێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگی هەڵۆ و چنگی بروسکە و چنگی تریشقەوە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ئەو گرووپە درێژەپێدا و بەمەش زیانێکی زۆر بە سروشت و ژینگەی ئەو ناوچەیە کەوتووە و ژمارەیەکی زۆریش لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە چۆڵکراون.

 

ن، غ

ك، ئ