سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پەڕەشوتێک یاری نێوان ئەڵمانیا و فەڕەنسای راگرت

فۆتۆ: 
2021-06-16

11590 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لەکاتی بەڕێوەچوونی یاری نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە ناو یاریگای ئەلیانزا ئەرینادا لە میونخ کەسێک بە پەڕەشووتێکەوە کە لەسەری نوسرابوو "دەست بەرداری سوتەمەنی بن" هاتە ناو یاریگاکەوە و لە ئەنجامدا چەند هاندەرێک برینداربوون و یارییەکەش راگیرا.


لەوبارەیەوە، وتەبێژی پۆلیسی میونخی پایتەختی ئەڵمانیا رایگەیاند، دوو هاندەر بەهۆی دابەزینی پەڕەشوتەکەوە سەریان برینداربووە و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، دەشڵێت، "ئاستی مەترسییەکانی برینداربوونی ئەو دوو هاندەرە نازانین".

رێکخراوی ئاشتی سەوز لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی بە پەڕەشوت لە ناو یاریگاکەدا نیشتووەتەوە، چالاکوانێکی رێکخراوەکەیانە و ئەوکارەشی لە دژی کۆمپانیای "فۆڵکس ڤاگن"ی ئەڵمانی ئەنجامداوە، کە یەکێکە لەو لایەنانەی سپۆنسەری پاڵەوانێتییەکە دەکات و ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت و یەکێکە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە.

رێکخراوی ئاشتی سەوز "greenpeace" رێکخراوێکی ناحکومیە و لە بواری پاراستنی ژینگەدا کاردەکات و لە ساڵی ١٩٧١ەوە دامەزراوە و لقی لە ٥٥ وڵاتی جیهاندا هەیە.