سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ روسیا لە دوای جەنگی ساردەوە لە نزمترین ئاستیدایە، وتیشی، وڵاتانی ناتۆ هاوڕابوون لەسەر هاوکاریکردنی ئۆکراینا و جۆرجیا.
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ ئەوەشیخستەڕوو، هاوپەیمانەکانی دیکەی ناتۆ هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی روسیا و چین، پێکەوە کار بکەن.
وتیشی کارەکانی حکومەتی مۆسکۆ هەڕەشە لە ئاسایشیان دەکات، دەشڵێت ناتۆ لەپاڵ بەرگری لەخۆکردندا ئامادەشە دانوستان لەگەڵ روسیا بکات.
سکرتێری گشتی ناتۆ، ئەوەشی ئاشکراکرد کە وڵاتانی ئەندام لەپاڵ پاراستنی ئاسایشی زەمینی، ئاسمانی و دەریایی، بڕیاری زیادکردنی خەرجییەکانی پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی و ئەلکترۆنیشیان داوە.
دوێنێ لە برۆکسل وڵاتانی ئەندام لە رێخراوی ناتۆ ٣١مین لوتکەی رێکخراوەکەیان ئەنجامدا و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیش پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و هاوکاریکردنی ئۆکراینا و جۆرجیا و چەند پرسێکی دیکەی سەربازیی تایبەت بە رێکخراوەکە بوو.