سەردێڕ:

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ چەند سەرکردەیەکی ئیخوان موسلمین دەرچوو

فۆتۆ: 
2021-06-15

2351 جار خوێندراوەتەوە

دادگای پێداچوونەوە لە وڵاتی میسر بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای لەسێدارەکان بەسەر چەند سەرکردەیەکی دیاری ئیخوان موسلمینی ئەو وڵاتەدا.


بەگوێری هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، دادگای پێداچوونەوەی میسر بڕیاریدا بە لەسێدارەدانی هەریەک عەبدوڕەحمان بەدر، محەمەد بەلتاجی، سەفوەت حیجازی، ئوسامە یاسین، ئەحمەد عارف، ئیهاب وەجدی، موستەفا فەرماوی، ئەحمەد فاروق، عەیسەم عەرەبی و چەند سەرکردەیەکی دیکەش.

ئیخوان موسلمین یان کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان کۆمەڵەیەکی ئیسلامی سیاسیی سونییە بنکەی لە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیھان ھەیە، لە ساڵی ١٩٢٨ لەلایەن حەسەن بەنا لە میسر دامەزرا.

کاریگەری ئایدۆلۆژیای بەننا و ئیخوان لە سنوری میسر تێپەڕیداوە و بەسەر چەندین رێکخراوی ئیسلامی خێرخوازیی و سیاسیی باڵی کێشاوە.

حکومەتی میسر، دوای کودەتا سەربازییەکەی ئەو وڵاتە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣دا، ئیخوان موسلمینی بە رێکخراوی قەدەغەکراو و تیرۆریست ناساند.