لە ناوەندی یەلملم لە پارێزگای لەیس لە وڵاتی سعودیە هەورە بروسکە لە بەشێک لە چیای عەفری داوە و بەهۆیەوە چەند بەشێکی چیاکە گڕی گرتووە.
ماڵپەڕی سەبەقی سعودی بڵاویکردەوە، ماوەی دوو رۆژە ئاگرەکە بەردەوامە، دانیشتووانی ناوچەکەش دەڵێن، بەهۆی سەختی چیاکەوە نەتوانراوە ئاگرکە بە زوویی کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی پێشبینیکردنی هەڵکردنی ئەو با توندەی هەندێک لە ناوچەکانی دەگرێتەوە، پێشتر حکومەتی سعودیە هۆشداری دابوو لە ئاگرکەوتنەوە و مەترسی پەرەسەندنی بەهۆی بایەکەوە.