سەردێڕ:

وێنە.. ئەو پیاوەی ٣٩ ژنی هەبوو کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2021-06-14

10976 جار خوێندراوەتەوە

ئەو پیاوە هیندییە تەمەن ٧٦ ساڵەی ٣٩ ژن و ٩٤ منداڵی هەبوو، کۆچی دوایی کرد.


بەگوێرەی ماڵپەڕی رۆیتەرز، زۆرا مساجان سەرۆکوەزیرانی میزۆران لە تویتێکدا رایگەیاندووە، زیۆن خاکا کە بە کەسایەتییەکی گەورەی مەسیحی لە ناوچەکەدا ناسرابوو و ژنی زۆری هەبوو، دوو رۆژ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی رۆیتەرز ئەم پیاوە نەخۆشی شەکرە و بەرزی فشاری خوێنی هەبووە و پزیشکانیش هۆکاری مردنەکەیان بۆ جەڵتەی دڵ گەڕاندووەتەوە.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، کۆی ئەندامانی خێزانی ئەو پیاوە ١٦٧ کەسن، کە بە گەورەترین خێزان لە جیهاندا هەژماردەکرێن، ئەمە لە کاتێکدا وینستۆن بلاکمۆر سەرۆکی هۆزی مۆرمون لە کەنەدا ٢٧ ژن و ١٥٠ منداڵی هەیە، کۆی ئەندامانی خێزانەکەی ١٧٨ کەسن.

زیۆن خاکا چانا لە ساڵی ١٩٤٢ لە خێزانێکی ١٠ کەسی لەدایکبووە، یەکەم ژنی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا هێناوە، هەروەک خۆی وتوویەتی، "لە ماوەی ساڵێکدا ١٠ ژنی هێناوە"، ژووری نوستنی تایبەت بە خۆی هەبووە و ژنەکانی بە جیا دەچوونە لای، بەگوێرەی خەڵکی ناوچەکە ئەو پیاوە لە کاتە جیاوازەکاندا هەمیشە حەوت بۆ هەشت ژنی لەگەڵدا بووە.

زیۆن لە لێدوانێکی ساڵی ٢٠١١دا بۆ رۆیتەرز رایگەیاندبوو، حەز دەکات ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەی زیاتر بکات، هەروەک وتبووی "ئامادەم خێزانەکەم گەورەتر بکەم، دەمەوێت ژنی زیاتر بهێنم، خەڵکێکی زۆرم هەیە گرنگی بە خێزانەکەم بدەن و خۆشم گرنگیان پێدەدەم، پێشم وایە من پیاوێکی بەختەوەرم".

Ziona Chana: Dad Of 'World's Largest Family' Has Died

Man with 39 wives, head of 'world's largest family', dies in India, South  Asia News & Top Stories - The Straits Times

 ئ.ل