سەردێڕ:

ئەو داهاتەی سعودیە بەهۆی حەج و عەمرەوە دەستی دەکەوێت چەندە؟

فۆتۆ: 
2021-06-14

4695 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی بی بی سی عەرەبی، سعودیە ساڵانە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی لەرێگای حەج و عەمرەوە دەست دەکەوێت، ئەوەش هاتووە، کە ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگەنەدان بە ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن وڵاتانی دیکەوە، سعودیە روبەڕوی زیانی زۆر دەبێتەوە.


ماڵپەری بی بی سی عەرەبی ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ وڵاتی سعودیە روبەڕوی زیانێکی گەورەی ماددی دەبێتەوە، کە ئەوەش بۆ دووەمساڵە لەسەر یەک رێگە بە هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵاتەکە نادرێت بۆ ئەنجامدانی فەریزەکە رووبکەنە سعودیە.

لە ١٢ى ئەم مانگەدا وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ژمارەی حاجییانی ئەمساڵی بە ٦٠ هەزار کەس دیاریکرد و رایگەیاند، ئەمساڵیش بەهۆی کۆرۆناوە رێگە بە حاجییانی دەرەوە سعودیە نادرێت حەج بکەن.

وەزارەتی حەج و عومرە راشیگەیاند، مافی حەجکردن تەنیا بە حاجییانی خەڵکی سعودیە و ئەوانەی کە نیشتەجێی وڵاتن دەدرێت و دەشڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی ناوخۆش کە نیازیان هەیە حەج بکەن دەبێت هەڵگری هیچ نەخۆشییەک نەبن و تەمەنیان لەنێوان ١٨ و ٦٥ ساڵدا بێت.