فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی حووسییه‌كان لەسەر قوتابخانه‌یه‌كی باشووری رۆژهه‌ڵاتی سعودیه كه‌وته خواره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعودیه بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه ره‌وانه‌ی ئەو وڵاتە كرابوو، له‌سەر قوتابخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی عەسیری باشووری رۆژهه‌ڵاتی سعودیه خراوەتەخوارەوە.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان رووداوه‌كه هیچ كوژراو و بریندارێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوکات، تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه حووسییه‌كان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
لە رێکەوتی نێوان ٢٥ی ئادار و ٢١ی نیسانی ٢٠١٥ هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە بۆ پشتیوانی حکومەتی یەمەن ئۆپراسیۆنی "عاسیفەی حەزم" دەستی پێ‌کرد بۆ لێدانی گروپی چەکداری حوسییەکان لە و وڵاتە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان دەکرێت.