سەردێڕ:

موسڵمانانی رۆهینگا جارێکی دیکە بێ ماڵ و حاڵ بوون

فۆتۆ: 
2021-06-14

4062 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی نیودەلهی رایگەیاند، لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە یەکێك لە کەمپەکانی موسڵمانانی رۆھینگا، لە نزیک پایتەختی ھیندستان، ٥٦ خێوەت سووتان و ٢٧٠ موسڵمانی رۆهینگی بێ ماڵ و حاڵ بوون.


ئار پی میینا بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە راگەیاند، لە نزیک وێستگەی میترۆی کالیندی کونج لە باشووری رۆژھەڵاتی نیودەلھی پایتەختی هیندستان، ئاگر لە کەمپێکی موسڵمانەکانی رۆھینگا کەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی ئاگرەکە، ٥٦ خێوەت سووتاوە کە شوێنی داڵدەدانی نزیکەی ٢٧٠ ئاوارەی رۆھینگی بووە. دەشڵێت، "لە ئەنجامی ئاگرەکە کەس گیانی لەدەستنەداوە و هیچ کەسیش بریندارنەبووە".

بەرپرسی پۆلیسی ناوچەکە ئەوەشی ئاشکراکرد،  توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام ھێشتا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و کاری پێویست ئەنجامدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانانی رۆهینگا لە ساڵی ٢٠١٧  لە میانمار نزیکەی ٤٠ هەزار  موسڵمانی ئەو وڵاتە لە کەمپەکانی هیندستاندا جێگیربوون.

 

ک، ئ