سەردێڕ:

كوردێك بە سە‌رۆكی پە‌رلە‌مانی ئیسرائیل ھە‌ڵبژێردرا

فۆتۆ: 
2021-06-13

10268 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی ئیسرائیل میکی لیفی (کە بەرەچەڵەک کوردە) و سەرۆکی پارتی یەش عەتیدە، بە ٦٧ دەنگ وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵبژارد.


ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست)، میکی لێڤی تەمەن ٦٩ ساڵی سەرۆکی حزبی یەش عەتید(داهاتوو هەیە)ی؛ بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژارد، لەکۆی ١٢٠ پەرلەمانتار ٦٧ پەرلەمانتار دەنگیان بەلیفی دا کە لەساڵی ٢٠١٣ەوە ئەندامی کنێستی ئیسرائیلە.

ئەوەی جێی سەرنجە لەلیفیدا بڕوای بەبوونی دوو دەوڵەتی ئیسرائیل – فەڵەستین هەیە و ئەمەش بووەتە جێی ئومێد لەلای فەڵەستینیەکان.

 لیفی؛ لەبنەڕەتدا کوردە و باوانی لە جزێرێی باکوری کوردستانەوە رۆیشتوون بۆ ئیسرائیل، بەڵام خۆی لەدایکبووی شاری ئۆرشەلیمە و پێشتر چەندان پۆستی باڵای هەبووە.

لیفی لەساڵی ١٩٥١ لەدایك بووە و بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسیەکان هەیە، لە هێزی بەرگری ئیسرائیل کاریکردووە و ماوەیەکیش وەکو وتەبێژی کنێستی ئیسرائیلی کاری کردووە، لەساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤ جێگری وەزیری دارایی بووە.

هەر ئەمشەو پەرلەمانی ئیسرائیل دەنگیدا لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی .

حکومەتی نوێی ئیسرائیل بە هاوبەشی نێوان یائییر لابید، سەرۆکی پارتی یەش ئاتید و نافتالی بێنیت سەرۆکی پارتی یەمینا پێکهێنرا، بەوەش حکومەت و حکومڕانی ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، کە درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی هەبووە، دوای ١٢ ساڵ کۆتایی پێهات.

میدیاکان ئیسرائیل رایانگەیاندووە، حکومەتی داهاتووی وڵاتەکە بەهاوبەشی دەبێت و دوو ساڵ یائییر لابید و دوو ساڵەکەی تریش نافتالی بێنیت سەرۆکوەزیران دەبن.

عـ.حـ

هـ.ئـ

كنيست) يختار "ميكي ليفي" رئيسا له | دنيا الوطن

إسرائيل.. انتخاب ميكي ليفي رئيسا للكنيست