سەردێڕ:

بۆچی ئەمریکا ناتوانێت دەست بەسەر کەشتیە جەنگییەکانی ئێران لە زەریای ئەتڵەسیدا بگرێت؟

فۆتۆ: 
2021-06-12

6373 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی Foreign Policy ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، سەرەڕای بوونی دوو کەشتی جەنگیی ئێرانی لە لە رووبەرە ئاوی و ناوچە ئابورییەکاندا، ئەمریکا بەهۆی ماددەی ٩٥ لە یاسا نێودەوڵەتییەکان کە رێگە دەدات بە هەبوونی پارێزبەندی کەشتییە جەنگییەکان، ناتوانێت ئەو کەشتیانە بگرێت.


کۆرنێڵ ئۆفەرفیڵد راپۆرتێکی شیکاری لە ماڵپەڕی Foreign Policy ئەمریکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ئەمریکا ناتوانێت هیچ رێوشوێنێک دژی دوو کەشتییە جەنگییە ئێرانییەکان بگرێتەبەر کە لە زەریای ئەتڵەسیدا و بە ئاراستەی فێنزوێلا دەڕوات، تەنانەت ئەگەر بشزانێت ئەو بارەی هەڵیانگرتووە پێچەوانەی ئەو سزایانەبێت کە سەپاندوویەتی بەسەر ئەو وڵاتەدا.

لأول مرة.. بارجتان حربيتان إيرانيتان تدخلان المحيط الأطلسي | إيران أخبار |  الجزيرة نت

دەشڵێت، ئەمریکا هەر هەنگاوێک لە دژی کەشتییەکان بگرێتەبەر باجەکەی لەسەر ئەو وڵاتە قورس دەبێت، چونکە گرتنەبەری رێوشوینەکان پێچەوانەی یاسا بەرکارە نێودەوڵەتییەکان دەبن و بەمەش ئەمریکا دەبێتە پێشێلکاری ئەو یاسایانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر ئەمریکا چەندین جار توانیویەتی رێگری لە کەشتی ئێرانی بکات و دەستیان بەسەردا بگرێت کاتێک باریان بۆ فەنزوێلا گواستووەتەوە، بەڵام ئەمجارەیان دۆخەکە تەواو جیاوازە، چونکە کەشتییەکان جەنگین و بەشێکن لە هێزی دەریایی ئێران بەمەش بەهۆی یاسا بەرکار و نەریتە نێودەوڵەتییەکانەوە کەشتی جەنگی وڵاتان پارێزبەندیی تایبەت بەخۆیان هەیە.

فورين بوليسي: سفن حربية إيرانية متجهة إلى الأطلسي.. لماذا لا تستطيع أمريكا  لمسها؟ - مينليست اليمن

راپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی رێککەوتنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاساکانی دەریاوانی، کەشتییە جەنگییەکانی سەر بە هێزی دەریایی هەر وڵاتێک لە لایەن ئەو تیمەوە سەرپەرشتیاری و چاودێری دەکرێت کە لەگەڵ کەشتییەکەدان، بەگوێرەی ئەم پێناسەیەش هەردوو کەشتییە جەنگییەکەی ئێران و ئەو کەشتییەکانی دیکەش کە بار هەڵگرن و لەگەڵ ئەو دوو کەشتییەدا لە زەریای ئەتڵەسیدا بەرەو فەنزوێلا دەڕوات؛ دەگرێتەوە و پارێزبەندیی یاسایی و نێودەوڵەتییان هەیە.

راپۆرتەکە باسی لەوەشکردووە، تەنانەت لە دۆخێکدا ئەگەر ئەو کەشتیانە بچنە کەناراوی هەر وڵاتیکی دیکەوە، دەتوانن مۆڵەت وەربگرن و لە بەندەر و کەنارەوەکانیاندا لەنگەر بگرن.

ئەوەش دوا ئەوە دێت، لەماوەی رابردوودا ئەمریکا دەستی بەسەر ئەو کەشتییە ئێرانیانەدا گرت کە نەوتیان بۆ فەنزوێلا دەگواستەوە بە بیانووی ئەوەی ئەمریکا سزای ئابوری و بازرگانی بەگشتی و بازرگانی نەوت بە تایبەتی بەسەر ئێراندا سەپاندووە و ئەو وڵاتە بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت نەوت بە وڵاتان بفرۆشێت، لەبەرامبەردا هەر وڵاتێکیش نەوتی ئێران بکڕێت لەلایەن ئەمریکاوە سزا دەدرێت.

کـ. ئـ

هـ.ئـ