بەهۆی کورتهێنانی پێداویستییە پزیشکیەکان؛ لوبنان بەبڕیارێکی کۆمەڵگەی دەرمانسازەکان لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بایکۆتی کردنەوەی دەرمانخانەکانیان کرد.
کۆمەڵگەکە بانگەشەی خۆپیشاندانی کردووە بۆ ئەوەی فشاربخەنە سەر بەرپرسانی حکومەت بەئامانجی دۆزینەوەی رێگاچارەیەك، بەوپێیەی زۆربەری دەرمانخانەکان دەرمانی پێویستی و شیری منداڵیان نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی کەمی دەرمانەوە یاری بەنرخەکەی دەکرێت و پێویستە هەماهەنگی لەنێوان حکومەت و بازرگانەکان هەبێت.
لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا، خۆپیشاندان لە لوبنانی پایتەخت و شار و شارۆچکە جیاوازەکانی لوبنان دەستیپێکرد، کە تیایدا هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان لەبەرامبەر دابەزینی بەهای دراوی ئەو وڵاتە و سەختی دۆخە ئابورییەکەی، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
سەرهەڵدانی ئەو شەپۆلەی خۆپیشاندان لە لوبنان دوای ئەوە دێت، لەو کاتەدا لیرەی لوبنانی بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک بەهای ١٠ هەزار لیرەی لوبنانی یەکسان بوو بە یەک دۆلاری ئەمریکی، بەمەش بەرێژەی %٨٥ بەهای راستەقینەی خۆی لەدەستدا.
ئـ.مـ
هـ.ئـ