سەردێڕ:

ترەمپ بۆ بایدن: کە لەگەڵ پوتین کۆبوویتەوە نەخەویت

فۆتۆ: 
2021-06-11

5055 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەڵێت، لەکاتی کۆبوونەوەت لەگەڵ سەرۆکی روسیادا "خەوت لێنەکەوێت و راستگۆیانەترین داواکارییەکانتی پێ بگەیەن."


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، "هیوای بەختێکی باش بۆ جۆ بایدن دەخوازم؛ بایدن لە کاتی کۆبوونەوەکەدا خەوت لێنەکەوێت و راستگۆیانەترین داواکارییەکانت بە پوتین رابگەیەنە."

بڕیارە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ١٦ی حوزەیراندا لەگەڵ ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا کۆببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە راگەیەنراوێکدا و ئەوەی بەبیرهێناوەتەوە، کە لە قۆناغی سەرۆکایەتی خۆیدا لەگەڵ پوتین لە شاری هێلسنکی فینلەندا کۆبوونەوەیەکی "زۆر بەرهەمداریان" ئەنجامداوە و نووسیویەتی، "بەپێچەوانەی ئەوەی راگەیاندنە درۆزنەکان دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاویان کردبووەوە، ئەمریکا لەو کۆبوونەوەیەدا رێزی پوتین و روسیا و زۆر شتی دیکەی بەدەستهێنا."

ترەمپ ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو توانیویەتی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ روسیا و پوتین دروستبکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، لە ئەمریکادا دەستاودەستی دەسەڵات کرا، کە جۆ بایدن لە بری دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و وەکو ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربوو.