سەردێڕ:

چین چوار مانگی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

فۆتۆ: 
2021-06-11

1007 جار خوێندراوەتەوە

چین چوار مانگی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد، كه‌ له‌نێویاندا مانگی ده‌ستكردی چاودێری ژینگه‌ هه‌ن.


میدیاكانی چین بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ بنكه‌ی ره‌وانه‌كردنی بۆشایی ئاسمانی تاییوه‌ن و له‌ رێگای موشه‌كی Long March-2D، چین مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی، په‌كین-٣، هایس-٢ و یانگوانگ-١ و موشه‌كی تاقیكاری تیه‌نجیه‌ن كه‌ موشه‌كی چاودێری ژینگه‌ و هه‌ستكردنه‌ له‌ دووره‌وه‌ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كردووه‌.

Shenzhou XII set to blast off for Tianhe space station - Asia Times

ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكردانه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، چاودێری ژینگه‌، پلانسازی و به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان و چاودێری پاكوخاوێنی ناوچه‌ كه‌ناراوه‌كان به‌كارده‌هێندرێن.