سەردێڕ:

ئەمشەو یۆرۆ بەیاریی نێوان تورکیا و ئیتاڵیا دەستپێدەکات

فۆتۆ: 
2021-06-11

2608 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو بە یارى نێوان ئیتاڵیا و تورکیا جامى یۆرۆ دەستپێدەکات و سبەینێش سێ یارى تر ئەنجام دەدرێن.


لە گەڕی یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى ٢٠٢٠، کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بۆ ئەمساڵ دواخرا، ئەمشەو لە کۆمەڵەى یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و تورکیا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

یارییەکەش کاتژمێر ١٠ی شەو لە یاریگاى ئۆڵیمپیکۆ لە ڕۆماى پایتەختى ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

سبەینێش سێ یارى ترى هەمان گەڕ بەڕێوەدەچن، کاتژمێر چوارى پاش نیوەڕۆ، هەڵبژاردەى وێڵز لە یاریگاى باکۆى ئازەربایجان، بەرامبەر هەڵبژاردەى سویسرا یارى دەکات و کاتژمێر حەوتى ئێوارەش، دانیمارک و فنلەندا لە یاریگاى پارکن ستادیۆن لە کۆپنهاگنى پایتەختى دانیمارکدا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە کاتژمێر ١٠ی شەویشدا، هەڵبژاردەى بەلجیکاى خاوەنى پلەى سێیەمى مۆندیالى ٢٠١٨، لە شارى سانت پترسبۆرگى ڕوسیا، بەرامبەر هەڵبژاردەى ئو وڵاتە یارى دەکات.