سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. باوکێک لەدوای نزیکەی ٦٠ ساڵ بە منداڵەکەی شادبووەوە

فۆتۆ: 
2021-06-11

4089 جار خوێندراوەتەوە

گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە، تیایدا دەردەکەوێت پیاوێکی بەتەمەن لە وڵاتی چین پاش رفاندنی کوڕەکەی بۆ ماوەی ٥٨ ساڵ، توانی کوڕەکەی بدۆزێتەوە.


بەگوێرەی میدیاکانی چین، باوکی ئەو کوڕە کە تەمەنی ٩٠ ساڵە لە دوای ڕووداوی ڕفاندنەکەی شادبویەوە بەبینینی کوڕەکەی کە لە ئێستادا تەمەنی گەیشتۆتە ٦٠ ساڵ  دوای ئەوەی لە وێستگەی شەمەندنەفەر ڕفێندرا کە ئەوکات تەمەنی تەنها ٢ ساڵ بوو.

بەپێی ئەو گەرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە، پیاوێکی بە تەمەن دەردەکەوێت بە گریان و جۆش وخرۆشەوە باوەش دەکات بە کوڕەکەیدا.

بەپێی ڕۆژنامەی میرۆی بریتانی، ئەو منداڵە لە ساڵی ١٩٦٣ ەوە لەو کاتەی باوکی لەچاوەروانیدا لە شاری تشنگیتۆ بوو لێی ونبووە و پاش نزیکەی ٦٠ ساڵیش توانی کوڕەکەی بدۆزێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو خێزانی ئەو منداڵە چەندین ساڵ لەهەوڵی دۆزینەوەی کوڕەکەیاندابوون وپۆلیسی چینیش لە ساڵی ٢٠١٥ دا هەڵمەتێکی گەڕان وپشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە دەستپێکرد دواجار توانیان شوێنەکەی بدۆزنەوە ولەڕێگەی پشکنینی دی ئێن ئەی بیناسنەوە.