سەردێڕ:

ئەم وڵاتە بازرگانیکردنی بە خوری قەدەغەکرد

فۆتۆ: 
2021-06-10

3723 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ژینگەی ئیسرائیل کڕینی خوری بەمەبەستی بەکارهێنانی لە دروستکردنی جل و بەرگدا بەتایبەت لە کڵاوی یەهودیەکاندا قەدەغەکرد، دەڵێت، ئاماجیان لەو کارەدا پاراستی سەدان ملیۆن ئاژەڵە لەسەرانسەری جیهاندا.


جیل جاملیل وەزیری ژینگەی ئیسرائیل رایگەیاند، ''پیشەسازی خوری دەبێتەهۆی لەناوبردنی سەدان ملیۆن ئاژەڵ لە جیهاندا، بەو بڕیارە نوێیەش وڵاتەکەمان دەبێتە هاوڕێی ژینگە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانی خوری تەنیا لەبابەتی توێژینەوە و چەند بابەتێکی پەیوەست بە دابونەریتی ئایینیدا رێگە پێدراودەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیار وایە قەدەغەکردنی کڕینی خوری لەماوەی شەش مانگدا جێبەجێبکرێت.

لەو بارەیەشەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی بڕیارەکەی ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ ئیسرائیل بڕیارێکی مێژوویی ئەخلاقیدا"، دەشڵێت، هیوادارن وڵاتانی تریش قەدەغەی کڕینی خوری بکەن.

خوری لەسەر پێستی دەرەوەی ئاژەڵەکانە، بەتایبەت شیردەرەکان، کە خورییەکە پارێزگاری لە پێستی ئاژەڵەکە دەکات، لەبواری پیشەسازیشدا هاوشێوەی پێستی هەندێک ئاژەڵ و خشۆک، بۆ دروستکردنی جلوبەرگ و زۆرجار پێخەف بەکاردێت، کە لە پیشەسازی جلوبەرگدا جگە لە جوانی بۆ پاراستنی کەسەکە لە سەرما سودی زۆری هەیە.

إسرائيل تمنع تجارة الفراء لأغراض الأزياء