سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەشێوەی راستەوخۆ خۆرگیرانەکەی ئەمڕۆ ببینە

فۆتۆ: 
2021-06-10

8080 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی فەرمی ناسا بۆ بواری گەردونزانی لە ئەمریکا، بەشێوەیەکی راستەوخۆ دیاردەی "خۆرگیرانی بەشێوەی بازنەیی" لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان گواستەوە، کە ئەمڕۆ لە بەشێکی وڵاتاندا روویدا.


بەپێی هەواڵەکانی ئاژانسی ناسا، خۆرگیرانی بازنەیی لە کەنەدا و دانیمارك و جەمسەری باکور و سیبیریا روویدا و بازنەکە لە بەریتانیا و ئێرلەندا گەورەتر بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە، دیاردەی خۆرگیرانی بازنەیی لەچەند وڵاتێکدا روویدا و لە عێراق و هەرێمی کوردستان رووینەدا.

خۆرگیران بە شێوەی بازنەیی یان بازنەی ئاگری کاتێک روودەدات چەقی مانگ و خۆر هاوتەریبی یەکتردەبن و بەمەش مانگ رێگەنادات تیشکی خۆر بەتەواوەتی بگاتە سەر زەوی، بەڵام بەهۆی ئەوەی قەبارەی مانگ ٤٠٠ جار لە قەبارەی خۆر بچوکترە ناتوانێت بە تەواوەتی خۆر داپۆشێت، هەربۆیە لە پشت مانگەوە خەرمانەی خۆر لەسەر شێوەی بازنەیەکی ئاگری دەردەکەوێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان، لە ١١ی ٨ی ساڵی ١٩٩٩دا خۆرگیرانی تەواوەتی روویدا.

ئـ.مـ