سەردێڕ:

دادگای دەستوری تورکیا لە ماوەی ١٥ رۆژدا چارەنوسی هەدەپە یەکلایی دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2021-06-10

2149 جار خوێندراوەتەوە

​داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا، رایگەیاند: دۆسیەی داخستنی هەدەپە-یان ئامادە کردووە و پێشکەشی دادگای دەستوورییان کردووەو لەماوەی ١٥ رۆژدا بڕیاری لێدەدەن.


 بەکر شاهین داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە بارەی دۆسیەی داخستنی هەدەپە، رایگەیاند "دۆسیەی سکاڵانامەکەمان ئامادەکردووە و خستوومانەتە بەردەست دادگای دەستووریی. لەئێستاشدا دادگای دەستووریی ماوەی ١٥ رۆژی هەیە بۆ ئەوەی خوێندنەوە بۆ دۆسیەکە بکات".

 شاهین ئەوەشیخستەڕوو: "ئێمە هەرچییەکمان لە توانادابووبێت کردومانە. سەرجەم بڕیار، دۆسیە و لێدوانەکانی بەرپرسانی هەدەپە-مان وەک بەڵگە خستووەتە ناو دۆسیەکەوە کە ٨٤٣ لاپەڕەیە. تیایدا داوا کراوە قەدەغەی کاری سیاسیی بخرێتە سەر ٤٥١ کەس و رێوشوێنی پێویستیش لە بەرامبەر هەژمارە بانکییەکانی هەدەپە بگیردرێتەبەر".

واش بڕیارە دادگای دەستووریی لە ماوەی ١٥ رۆژدا، خوێندنەوە بۆ دۆسیەکە بکات و بڕیار لەسەر پەسەندکردن یان پەسەندنەکردنی بدات.

پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) پارتێکی سیاسییە لە تورکیا، لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە لایەن چەند کوردێکی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە کەسە دیارەکانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە). 

جگە لە سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی، سەدان سەرکردەو کادرو چالاکوانی ھەدەپە لەزیندانەکانی تورکیادان.