سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پیاوێک بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات و دەڵێت پاش گیان لەدەستدانی دنیا کۆتایی دێت

فۆتۆ: 
2021-06-09

28600 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پیاوێکی میسری دەردەکەوێت، کە بانگەشەی ئەوە دەکات "مەهدی چاوەڕوانکراو و مەسیحی کوڕی مەریەمە"، دەسەڵاتدارانی میسریش دەڵێن، "ئەو کەسە باری دەروونی ناجێگیرە."


ئەو پیاوە لە میسرە و دەڵێت، "خەڵکینە من حەوت ساڵ لە نێوانتاندا دەمێنمەوە و پاش گیان لەدەستدانم قیامەت هەڵدەستێت و ژیان و دنیا کۆتاییان پێدێت".

هاوکات، لەلایەن خۆیانەوە دەسەڵاتدارانی میسر رایانگەیاند، ئەو هاوڵاتییە گرفتی دەروونی هەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نۆ رۆژ لەمەوبەر و لە کۆتا رۆژی مانگی ئایاردا، رووداوێکی هاوشێوە لە کوردستاندا و بە دیاریکراوی لە قەزای رانیە روویدا، کە دواتر لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاشکرایانکرد، ئەو کەسە لە تەمەندا بووە و گرفتی دەروونی هەبووە.