سەردێڕ:

وێنە.. بوونەوەرێک پاش ٢٤ هەزار ساڵ گەڕایەوە بۆ ژیان

فۆتۆ: 
2021-06-09

17711 جار خوێندراوەتەوە

لەتوێژینەوەیەکی زانا روسییەکاندا دەرکەوتووە، بوونەوەرێکی بچوک بەناوی (bdelloid rotifer) ٢٤ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ناو دەریای ئەلازایەی روسیا بەستوویەتی و ئێستاش بەزیندوویی ماوەتەوە.


توێژینەوەکە لەلایەن ژمارەیەک زانای رووسییەوە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری Current Bioligy یدا بڵاوکراوەتەوە، هەرچەندە بەگوێرەی توێژینەوەکانی پێشتر ئەم بوونەوەرە (دیلۆیت رۆفیتەر) کە لە پۆلێن کراوە و لە خانەی مشەخۆرەکاندا دانراوە، دەیتوانی بۆ ماوەی یەک دەیە لە ٢٠ پلەی ژێر سفردا بەزیندوویی بمێنێتەوە، بەڵام لەم توێژینەوەیەدا دەرکەوت پاش ٢٤ هەزار ساڵ لە بەستنی بە زیندوویی ماوەتەوە.

(bdelloid rotifer) ئۆرگانێکی فرەخانەیە و لەنێو رووباری ئەلازایەی سەر بە ناوچەی یاکوتیای سەر بە هەرێمی سیبیریای روسیا دۆزراوەتەوە، لەرێگای میکرۆسکۆبەوە دەتوانرێت بینێرت و لەئاوی خاوێندا دەژی، هەروەها دەتوانێت لە ئاوی زۆر ساردیشدا پارێزگاری لەمانەوەی بکات.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەو بوونەوەرە لە ناو ماددەکانی قوڵایی ٣.٥ مەتر لە ژێر زەویدا دۆزراوەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ ٢٣ هەزار و ٩٦٠ ساڵ تا ٢٤ هەزار و ٤٨٥ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

پێشتریش، زاناکان کرمێکی بچووکیان بەناوی (nematodes) لە دوو شوێنی باکوری سیبیریا دۆزیەوە، کە مێژووەکەی ٣٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

نـ.غـ

A view through a microscope shows a tiny, ancient animal called the bdelloid rotifer at an unknown location, in this still image taken from undated handout video footage. The microscopic organism was found by Russian scientists and wriggled back to life after lying frozen in the vast permafrost lands of northeastern Siberia for 24,000 years. Courtesy of Lyubov Shmakova/Handout via REUTERS TV