سەرۆکی فەڕەنسا لە بارەی لێدانی زلـلەوە لەلایەن گەنجێکەوە رایگەیاند، "لە کارەکەم بەردەوامدەبم و هیچ شتێک ناموەستێنێت."
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، "هەموو شتێک باشە و پێویستە ئەم رووداوەش لە ناکۆکی خۆیدا دابنرێت."
راشیگەیاند، لەو باوەڕەدایە رووداوێکی کەسی بووە و پێویست ناکات سەرنجی زۆری بخرێتە سەر تا ئەو ئەرکەیان لە بیرباتەوە، کە گرنگترە و پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە.
ئیمانوێل ماکرۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە فەڕەنسادا مافی دەربڕینی رای ئازاد و ئازادی دەنگدان و فرەیی و دیموکراتی هەیە، بەڵام ناکرێت رێگە بدرێت رق و توندوتیژی بڵاوبکرێتەوە چ بە قسە یان بە کردار.
باسی لەوەشکرد، "دوای زلـلەکە بەردەوامبووم لە تەوقەکردن لەگەڵ ئەوکەسانەی نزیکبوون لەو گەنجەوە و وێنەم لەگەڵ گرتن، من بەردەوام دەبم لە کارەکەم و هیچ شتێک رامناگرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە، گرتەڤیدیۆییەکی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە تویتەر بڵاوبووەیەوە، کە تیایدا لە گەشێکی ناوخۆی وڵاتەکیدا سەردانی تاین- هێرمیتەج دەکات.
لە گرتەڤیدیۆییەکەدا، کەسێک دوای ئەوەی تەوقە لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسادا دەکات، زلـلەیەک لە دەموچاوی دەدات و دواتر پاسەوانەکانی رێگری لێدەکەن و ئەو کەسە دەستگیر دەکەن.