دوای ئه‌وه‌ی له پارێزگای گواتینگی سه‌ر به كۆماری ئه‌فریقای باشور، به سكێک ١٠ منداڵی بوو و بەوەش ئەو ژنە ژماره‌ی پێوانه‌یی منداڵبوونی به یه‌ک سک تۆماركرد و ناوی چووه نێو كتێبی گینسه‌وه.
به‌پێی میدیا جیهانییەکان، گۆسیام تامارا سیتهۆڵ ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵه و نازناوی "ئه‌و دایكه‌ی به سكێک زۆرترین منداڵی بووه"ی له حه‌لیمه سیسێ سه‌ندووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی حه‌لیمه له مانگی رابردوودا له مه‌غریب به سكێک نۆ منداڵی بوو.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و دایكه حه‌وت كوڕ و سێ كچی به یه‌ک سک بووه و منداڵه‌كانی له دۆخێكی ته‌ندروستی باشدان، دەشڵێت، ژنەکە ناوی گۆسیام تامارا سیتهۆڵە و خاوه‌نی دوو كچی دووانه‌ی دیكه‌ن لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کە ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵانن.
گۆسیام تامارا سیتهۆڵ له دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كانی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، سه‌رسووڕمانی خۆی نیشانداوە و وتوویەتی، به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی سۆنه‌ر بۆیان ئه‌نجامداوه، چاوه‌ڕێی هه‌شت منداڵ بووه به‌ڵام هێنانه دنیای ١٠ منداڵ بۆ خۆیشی سه‌خته باوه‌ڕی پێبكات.
لای خۆیه‌وه، پرۆفیسۆر دینی ماوێلا کە هاوكات جێگری راگری كۆلێژی پزیشكی زانكۆی زانسته ته‌ندروستییه‌كانی ئێفاكۆ ماكگاتۆیه له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه دۆخێكی ئێجگار ده‌گمه‌نه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه به گشتی له چاره‌سه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به پیتاندنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
دینی ماوێلا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ماوه‌ی دووگیانی مه‌ترسیداره‌وه كه پێیدا تێپه‌ڕیون، كۆرپه‌له‌كانی سیتهۆڵ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو له به‌شی منداڵی نه‌به‌كام به‌سه‌رده‌به‌ن.