میدیا جیهانیەکان راپۆرتێکی کەمپینی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی بڵاویکردەوە، ساڵی رابردوو سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجهاندا زیاتر لە یەك ملیار و چوارسەد ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە چەکی ئەتۆمیدا خەرجکراوە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە، ''سەرەڕای کەمبوونەوەی کەلوپەلی پزیشکی، پزیشکان و پەرستاران زۆربەی کاتەکان خەریکی چارەسەری نەخۆشەکان بوون، بەڵام نۆ وڵات پارەی پێویستیان بەبڕی ٧٢ ملیار دۆلار هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو چەکە کۆمەڵکوژە.''
ئەوەشی خستوتەڕوو، ساڵی رابردوو بەتێکڕایی زیاتر لە یەك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە چەکی ئەتۆمیدا خەرجکراوە.
ئاشکراشی کردووە، ئەمریکا تاوەکو ئێستا بڕی زیاتر لە ٣٧ ملیار دۆلاری خەرجکردووە کە ٥٪ی لەبواری سەربازیدا بەکارهێناوە و چینیش ١٠ ملیار و روسیاش هەشت ملیار دۆلار.
باسی لەوەشکردووە، لە ساڵی رابردوودا بۆ هەر خولەکێك ١٣٧ هەزار دۆلار لە چەکی ئەتۆمدا خەرجکراوە.
دەشڵێت، ٢٠ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لەنێوانیاندا ١١ کۆمپانیای وڵاتە ئەوروپیەکان بوون کە بەتەنیا ٢٧ ملیار دۆلاریان لە گرێبەستەکانی چەکی ئەتۆمی دەستکەوتووە.