سەردێڕ:

لە رووداوێکی ئەنقەستدا چوار کەسی خێزانێکی موسڵمان دەکوژرێن

فۆتۆ: 
2021-06-08

11438 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری لۆندۆنی ویلایەتی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا پاسێک خۆی کرد بەناو خێزانێکی پێنج کەسیدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی ئەو خێزانە گیانیان لەدەستدا. هاوکات، پۆلیسیش دەڵێت، "رووداوەکە بە ئەنقەست بووە".


ستیڤ ویلیامز، بەڕێوەبەری پۆلیسی لۆندۆن، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، شەوی رابردوو پاسێک خۆی کردوە بەناو خێزانێکی پێنج کەسیدا و بەهۆیەوە گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی ئەو خێزانە و برینداربوونی منداڵێکی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پەلامارەکە بە ئەنقەست ئەنجامدراوە و داوای لەو ھاووڵاتییانە کرد کە زانیارییان لەسەر رووداوەکە ھەیە پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بکەن.

وتیشی، رووداوەکە داچڵەکێنەربووە بەهۆی ئەوەی چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانە و منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانی هەمان خێزانیش برینداربووە.

No description available.