سەردێڕ:

بلینکن: رێککەوتنی ئەتۆمی بەبێ مەرجەکانی ئەمریکا و ئەوروپا نایەتە بەرهەم

فۆتۆ: 
2021-06-07

808 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، روبەڕوبوونەوەی هێرشە ئەلکترۆنییەکانی روسیا و گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر میزی دانوستان، ئەو دوو ئاڵنگاڕییە سەختەن کە دەبێت ئەمریکا رۆڵی سەختی هەبێت تیایدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتێکدا ئێران هێشتا بەردەوامە لەپیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم، بەڵام هیچ هەماهەنگیی و دەستپێشخەرییەک لەلایەن ئێرانەوە تایبەت بە دانوستان و دەستهەڵگرتن لە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیەوە نییە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەبێ مەرجەکانی ئەمریکا و ئەوروپا نایەتە بەرهەم، دەشڵێت، "دەبێت ئێران دەست لە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی هەڵبگرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، کۆبوونەکانی لیژنەی هاوبەش لەبارەی کارپێکردنی تەواوەتی نەخشەڕێگای هاوبەشی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستی بە گفتوگۆکانی کردووەتەوە لە پێناو رزگارکردنی رێککەوتنامەی ئەتۆمی کە لەساڵی ٢٠١٨ ئەمریکا و بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ تاک لایەنانە لێی کشایەوە.