سەردێڕ:

بایدن داوادەکات ڤاکسینێک دژ بە ئایدز بەرهەمبهێنرێت

فۆتۆ: 
2021-06-06

2083 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات بڕی ٦٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز دابینبکرێت.


دوای تێپەڕبوونی چل ساڵ بەسەر یادی تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئایدز، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوایەکی ئاراستەی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کرد تا بڕی ٦٥٠ ملیار دۆلار دابین بکات بۆ روبەڕوبوونەوەی ئایدز کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار ئەمریکی گیانیلەدەستداوە.

تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی یەک ملیۆن و٢٠٠ هەزار کەس لە ئەمریکا هەڵگری ڤایرۆسی کەمی بەرگری ناسراو بە "ئایدز"ن.

هەرچەنده پێشکەوتنێکی گەورە لە بواری تەندروستی لە جیهاندا هاتووەتە ئاراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانست نەگەیشتووەتە ئەو قۆناغەی کە بتوانێت چارەسەرێک بۆ ئایدز بدۆزێتەوە.

ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٧ هەوڵی جددی داوە بۆ ئەوەی ڤاکسینێکی دژە ئایدز لەماوەی ١٠ ساڵدا بدۆزێتەوە، بەڵام دیسانەوە ئەم هەوڵەش شکستی هێناوە و تاوەکو ئێستا ئەو ڤاکسینە بەردەست نییە.