میدیاکان لە زاری بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی توێژەرانی ئێران بۆ پەرەپێدانی کۆڤ ایران بەرەکەت بڵاویانکردەوە، لە هەریەك لە شارەکانی شیراز و ئەسفەهان و مەشهەد و بوشەهر، دەستدەکرێت بە پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە خۆبەخشەکان، بە ئامانجی لێکۆڵینەوەی کلینیکی و دیاریکردنی ئاستی کاریگەری و سەلامەتی ڤاکسینەکە.
حەسەن جەلیلی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی توێژەرانی ئێران بۆ پەرەپێدانی ڤاکسین کۆڤ ئێران بەرەکەت رایگەیاند، سێیەمین تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە لەچەند رۆژی داهاتوودا و بە دیاریکراوی لە ١٠ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەشت هەزار خۆبەخش لە لە هەریەك لە شارەکانی شیراز و ئەسفەهان و مەشهەد و بوشەهر ڤاکسینەکە وەردەگرن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دواتر ١٠ هەزار ژەمی تر لە ڤاکسینەکە بە چەند قۆناغێکی تر بەسەر ٥٠٠ خۆبەخش لە تاران و بورزدا دابەشدەکرێت، کە تەمەنی خۆبەخشەکان لەنێوان ١٨ بۆ ٧٥ ساڵدا دەبێت.
ئاشکراشیکردووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی یەك ملیۆن دۆزیان لەو ڤاکسینە پەرەپێداوە و چاوەڕێی ئەنجامەکان دەکەن و دواتر پێشکەشی وەزارەتی تەندروستی دەکەن بۆ هەڵسەنگاندن و مۆڵەت وەرگرتنی.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵدا ئێران دەستی بە پەرەپیدانی ڤاکسینەکەی کرد و لەلایەن عەلی خامەنەیی، رێبەری شۆرشی ئێران ناوی نرا، کۆڤ ئیران بەرکەت Cov-Iran Blessing
وڵاتی ئێران بە یەكێک لە زەرەرمەندترین وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دادەنرێت و تاوەکو ئێستا ١٢٠ ملیۆن توشبوو و دوو ملیۆن و ٦٦ هەزار گیانلەدەستدان تێیدا تۆمارکراوە.