ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بەکارهێنانی دەرمانێکی باوی نەخۆشی شەکرە، بە زیادکردنی ڕێژەکەی بۆ دابەزاندنی کێشی مرۆڤ لەو وڵاتە.
دەرمانەکەش ناوی ویگۆڤی لێنراوە و دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ کۆنتڕۆڵی زیادبوونی کێشی جەستەی مرۆڤ بکات.
ئەو دەرمانە کۆپییەکەی تێکەڵکراوە لە هۆرمۆنی ڕیخۆڵە کە خواستی نانخواردن کەمدەکاتەوە و هەفتانە یەکجار بەشێوەی دەرزی وەک نەخۆشانی شەکرە لە ژێر پێست دەدرێت.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕانی پزیشکی دەڵێن ئەوە ناگەیەنێت کە مرۆڤ بیەوێت بە ئارەزووی خۆی خۆراکی ناتەندروست بخوات و لە هەموو جۆرە وەرزشێکیش دوربکەوێتەوە و تەنیا پشت بەو دەرمانە نوێیە ببەستێت بۆ دابەزاندنی کێشی.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکیش دەرکەوتووە ئەوانەی دەرمانی (ویگۆڤی) یان وەرگرتووە، لەماوەی ١٦ مانگدا ڕێژەی لەسەدا ١٥ ی کێشیان دابەزیوە.