سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ.. حاکمی ویلایەتێکی ئەمریکا داوای نوێژە بارانە دەکات

فۆتۆ: 
2021-06-05

9580 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بە هۆی وشکەساڵییەوە باری نائاسایی لە ویلایەتی یۆتای ئەمریکی راگەیانرا، حاکمی ویلایەتەکە داوای لە دانیشتوانی ویلایتەکە کرد شانبەشانی ئەو لە پشوی کۆتایی هەفتەدا بۆ نوێژخوێندن، لە پێناو داواکردنی باران باریندا، نوێژە بارانە بخوێنن. هاوکات، دەشڵێت، "زۆر خۆتان مەشۆن".


سپنسەر کۆکس کە لەسەر فراکسیۆنی پارتی کۆماری حاکمی ویلایەتی یۆتایە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تویتەری تایبەتی ئیدارەی ویلایەتەکەی  بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، "ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ و پاڕانەوە لە خوا یان لە هەر هێزێکی دیکەی باڵا کە ئێوە باوەڕتان پێیەتی با لە پێناو بارینی بڕی زیاتری باران ئەنجامی بدەین، ئەمەش یارمەتیماندەدات بەتوانابنین خۆمان لە مەترسیدارترین دیاردەی وشکەساڵی خۆمان بەدوور بگرین".

دەشڵێت، کەمئاوی زیانێکی گەورە بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و ئاژەڵە کێوییەکان دەگەیەنێت و ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر زیادەکات.

حاکمی ویلایەتەکە ئاماژەی بەوەشدا، "داوام لە سەرجەم دانیشتوانی یۆتا کردووە دەست بە ئاوەوەبگرن لەکاتی خۆشتندا بۆ ماوەیەکی زۆر و هەرشوێنێک ئاوی لێدەچێت، بەتایبەتی بەلۆعەکانتان چاکبکەن".

ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئێستا پێویستیمان بە  باران زۆرە، پێویستیمان بەوە خوا خۆی دەست بخاتە ئیشکەوە، هەر بۆیە داوا لەهەموو لایەکدەکەم لە کۆتایی هەفتەدا لە ٤ و ٦ی مانگدا بەشداری نوێژبکەن".

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی وشکەساڵییەوە لە ١٣ی ئایار ویلایەتەکە دۆخی نائاسایی راگەیاند، پێشتریش لە ١٠ی مانگ ویلایەتی کالیفۆڕنیا هەمان دۆخی راگەیاند.