سەردێڕ:

لەیۆنان دوو کۆچبەری کورد گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-06-05

4388 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی روداوێکی هاتووچۆدا لە یۆنان، پاسێکی بچووکی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان شەش کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (abc) ئەمریکی پاسەکە کۆچبەرەکانی لە باکوری یۆنان بۆ سنوور گواستووتەوە و بەنیازبوون بچنە ناو شاری ساڵۆنیک، کاتژمێر ٦:٣٠ سەر لەبەیانی لەسەر رێگای شارۆچکەی کاڤالا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.

بریندارەکان ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە کوردن و خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

 بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن، هاوکات، پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کردووە.

 بەوتەی پۆلیسی یۆنان رووداوەکە لەئەنجامی تیژڕەوی بووەو ئۆتۆمبیلی کۆچبەرەکان لەگەڵ ئۆتۆمبیلێکی دیکەدا بەیەکیان داداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی رابردوو، لە روداوێکی هاوشێوەدا کۆچبەرێکی کورد کە دانیشتووی قەزای سەیدسادق بوو بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گواستنەوەی کۆچبەران، گیانی لەدەستدا.