سەردێڕ:

فەیسبوک هەژمارەکەی ترەمپی تا دوو ساڵی دیکە راگرت

فۆتۆ: 
2021-06-04

2928 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەسیبوک رایگەیاند، کە ئەکاونتەکەی دۆناڵد ترەمپی تا دوو ساڵی تر واتە تا مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ راگرت.


ئەمڕۆ هەینی کۆمپانیای فەسیبوک لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاریاندا بە راگرتنی هەژماری فەیسبوکەکەی دۆناڵد سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تا دوو ساڵی دیکە، ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە بەهۆی پاڵپشتیکردنی دۆناڵد ترەمپ بووە لە گرژییەکانی رۆژی ٦ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا.

لەراگەیەنداوەکەی کۆمپانیای فەیسبویشدا هاتووە، کە چیتر کۆمپانیاکە بەخێرایی ئەو سیاسانە نابورێت کاتێک کە یاساکانی کۆمپانیاکە دەشکێنن و ئاماژە بەوەشکراوە، ساڵانی پێشتر لەسەر بەخشێنی سیاسییەکان لە بارودخۆی هاوشێوەدا، رەخنەی زۆریان ئاراستە کراوە.

راگرتن و داخستنی فەیسبوکەکەی دۆناڵد ترەمپ یەکەم جارە کە فەیسبوکێک سەرۆکێک بەوشێوەیە لەلایەن کۆمپانیاکەیەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و هەژماەەکەی رابگیرێت.


رۆژی ٦ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، بە پاڵپشتیی و هاندانی دۆناڵد ترەمپ، بەشێکی زۆر لەلایەنگرانی لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و تیایدا گرژیی و پشێوی لێکەوتەوە و چەند کەسێکیش گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، هاوکت رژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ وەک ٤٥ەمین سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆتایی بەحکومی دەسەڵاتی هات و جۆبایدن وەک ٤٦ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد.