وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چووە نێو زبڵدانی مێژووەوە بەهەمان شێوەی دۆناڵد ترەمپ، دەشڵێت، "ساڵانێکە ئێمە روبەڕوی بارودۆخی ناهەموار بووینتەوە."
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوایین تویتیدا باسی لەوەکردووە، "بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چووە ریزی شەرمەزارانی دژ بە ئێرانەوە، کە هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، جۆن بۆڵتن و مایک پۆمپیۆ و هەموویان پێکەوە چوونە زبڵدانی مێژووەوە."
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێران هێشتا لەسەرپێ وەستاوە و ئەو چارەنووسەی، کە ئەوان روبەڕوی بوونەوە هەزاران ساڵ روبەڕوی ئەوانە دەبێتەوە، کە خوازیاربوون زیان بە ئێرانییەکان بگەیێنن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، لائیر لاپیدی سەرۆکی پارتی "ئایندەیەک هەیە"، کە بە پارتێکیی میانڕەو ناسراوە، ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیلی پێسپێردرابوو، توانی هاوپەیمانیەتیێک کە لە (٨) پارت پێکهاتبوو پێشکەش بە سەرۆکی وڵات بکات، بەوپێیەش هەنگاوەکانی جێهشتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆوە، نزیک بووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ نافتاڵی بێنیتی سهرۆكی پارتی یهمینای راستڕهوی توندئاژۆ، حکومەتی نوێی ئیسرائیل بە هاوبەشی پێکبهێنن.